میلاكی 100 هەزار موچەخۆر دەگوازرێتەوە سەر بەغدا


نەتەوە  |   11:19:22 2018-09-14  |   (6,228) جار خوێندراوەتەوە

بۆ هاوتاكردنی موچەو گواستنەوەی میلاكی "زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدانی هەرێم" بۆسەر حكومەتی عیراق، داوای سەردانی لیژنەی باڵای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا دەكرێت، بەڕێوەبەری كاروباری زیندانییە سیاسییەكانیش، كارەكانی لیژنە باڵاكە له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

ئەحمەدی مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری كاروباری زیندانییە سیاسییەكان لەوەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوانی هەرێم، ڕایگەیاند: هەفتەی ڕابردوو نوسراوێكی فەرمیمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرد، تا ئەو وەفدە باڵایەی بۆ بۆ هاوتاكردنی موچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پێكهێندراوە، سەردانی بەغدا بكات و هەنگاوی پێویست بنرێت بۆئەو دۆسیەیە.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی:" ئامانجی سەردانی ئەو لیژنە باڵایە، بۆ جێبەجێكردنی نوسراوەكانی ئێمەو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و دەزگای شەهیدان و دەزگای زیندانیانی سیاسی عیراقە، كە دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەرچوون".


ئەحمەدی مام ڕەسوڵ سەبارەت بەوەڵامی بەغداو ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی میلاكی زیندانیانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدان، ئاشكرایكرد: بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی ئێمە وەك حكومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنەكانی عیراق كردوومانە، ئەوان هەنگاوی پێویستیان ناوەو ئێستاش بۆ ئەنجامەكەی پێویستە لیژنە باڵاكەی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.


ئەوەشی خستەڕوو، كۆی گشتی ژمارەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم، نزیكەی 100 هەزار موچەخۆر دەبێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان