دوای دوو هه‌فته‌ له‌بێسه‌رو شوێن بوونی، چاره‌نووسی گه‌نجێك ئاشكرا كرا


نەتەوە  |   10:45:30 2018-09-14  |   (899) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی "دهۆك" رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ گه‌نجێك له‌ماڵ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و بێسه‌روشوێن ده‌بێت له‌ شاخێكی شاری دهۆك به‌ مردوی ده‌دۆزرێته‌وه‌.
A+    A-

 

هێمن سلێمان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند "رۆژی پێنجشه‌ممه‌  13/9/2018 ، ته‌رمی گه‌نجێكمان له‌ چیای زاوا دۆزییه‌وه‌، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ لێی ده‌ركه‌وت ئه‌و گه‌نجه‌ ناوی (ھ.ع.م)ـه‌ و ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌".


ناوبراو وتیشی :"به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ گوللـه‌ی ده‌مانچه‌ به‌سه‌رییه‌وه‌یه‌، گومانده‌كرێت خۆی كوشتبێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو :"ئه‌و گه‌نجه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ له‌ماڵ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و بێسه‌روشوێنه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان