ئاژانسی نێودەوڵەتی شێرپەنجە: ئەمساڵ ملیۆنان کەس بە شێرپەنجە دەمرن


نەتەوە  |   10:33:30 2018-09-14  |   (792) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی خەمڵاندنی زانستییانەی راپۆرتێکی نێودەوڵەتیی ئەمساڵ "18.1 ملیۆن حاڵەتی نوێی شێرپەنجە" تۆماردەکرێن و 9.6 ملیۆن کەسیش بە شێرپەنجە دەمرن.
A+    A-

 

ئه‌و ئامارە نوێیە لەکاتێکدایە ساڵی 2012 ژمارەی تووشبووان 14.1 ملیۆن و ژمارەی مردووان بە شێرپەنجە 8.2 ملیۆن کەس بوو، به‌پێی راپۆڕته‌كه‌ بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم زیادبوونەی شێرپەنجە، زیادبوونی رێژەی کەسانی بەتەمەنە لە کۆمەڵگەدا.


بەپێی ئامارەکان پێنجیەکی پیاوان و شەشیەکی خانمان لە یەکێک لە قۆناخەکانی ژیانیان تووشی شێرپەنجە دەبن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئابووری وڵاتانیشدا، خەڵکی زیاتر روو لە شێوازی ناتەندروستانەی ژیان دەکەن، کە لە تووشبوون بە شێرپەنجە نزیکیان دەکاتەوە.


راپۆرتەکە لەلایەن (ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لە شێرپەنجە) ئامادەکراوە، کە زانیاری نوێ سەبارەت بە 36 جۆری شێرپەنجە لە 185 وڵاتی جیهاندا بڵاودەکاتەوە.


توێژه‌رانی راپۆرتە زانستییەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەگەرچی ئێستا سیستمی ئامار و تۆماری شێرپەنجە لە جاران پێشکەوتووترە و بەشێک لە هۆکاری زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە ئەوەیە، بەڵام زیادبوونی رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەش هۆکارێکی سەرەکییە.


لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە 33%ی حاڵەتەکانی مردنی به‌شێرپه‌نجه‌ به‌هۆی سێ جۆره‌، کە بریتین لە شێرپەنجەکانی سییەکان، مەمک و کۆڵۆن.
 
















زۆرترین بینراوەکان