بڕیاری دەستگیركردن بۆ پارێزگاری بەسرە دەرچوو


نەتەوە  |   09:47:57 2018-09-14  |   (387) جار خوێندراوەتەوە

بە پێی مادەی 433ی یاسای سزادان، كە تایبەت بە ناوزڕاندن، دادگای "قەزای بەعقوبە" سەنتەری پارێزگای دیالە، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری بەسرە دەركرد.
A+    A-

 

له‌وباره‌شه‌وه‌ ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، "لە راگەیاندنەكانەوە بیستوومە بڕیاری دەستگیركردنم بۆ دەركراوە، ئامادەشم بڕۆمە بەردەم دادگا، چونكە متمانەیەكی زۆرم بەدادگایە".


ناوبراو وتیشی "من پارێزبەندیم هەیە، چونكە وەكو پەرلەمانتارم و سوێندی یاساییم خواردوە، ئەمەش رێگەم لێناگرێت لەبەردەم دادگا ئامادەبم و ئەو بەڵگانەی لەلامن پێشكەشیان بكەن".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو بەڵگانەی لەلایەتی ئەو قسانەی دەسەلمێنێ، كە لەنێو هۆڵی پەرلەمان دژی فەرماندەی لەكارلادراوی پۆلیسی بەسرە كردونی.


جێی باسه‌ رۆژی پێنج شەمە 13/9/2018 دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی دیالە بەپێی مادەی 433ی یاسای سزادان، یادداشتنامەی دەستگیركردنی بۆ ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە دەركرد.
















زۆرترین بینراوەکان