وێنه‌.. دۆزینه‌وه‌ی مشكێك له‌ ناو خواردنی چێشتخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگ هه‌رای نایه‌وه‌


نەتەوە  |   00:32:55 2018-09-14  |   (2,282) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئه‌وه‌ی مشكێكی تۆپیو له‌ ناو شله‌یه‌ك كه‌ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ بۆ ژنێكی دوو گیان دانرابوو، چێشتخانه‌كه‌ بڕێكی زۆر زیانی به‌ركه‌وت و رووداوه‌كه‌ش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌رای نایه‌وه‌.
A+    A-

 

ژنێكی دووگیان و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ بۆ خواردنی جۆره‌ خواردنێكی تایبه‌ت روویان له‌ یه‌كێك له‌ لقه‌كانی چێشتخانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی "شیابۆ شیابۆ"یان كردبوو له‌ شاری ویفانگی چین، له‌و شله‌یه‌ی بۆ ژنه‌كه‌ دانرابوو، مشكێكی تۆپیویان دۆزیبوه‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی ستافی چَشتخانه‌كه‌ له‌و بابه‌ته‌ ئاگادار كرابوونه‌وه‌، به‌ ژن و پیاوه‌كه‌یان وتبوو، ئه‌گه‌ر نیگه‌رانن به‌ هۆی كۆرپه‌له‌كه‌تانه‌وه‌ ده‌توانن له‌ باری ببه‌ن و له‌ به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش بڕی 20 هه‌زار یوانتان پێبده‌ین.


به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌وه‌، ژن و پیاوه‌كه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی ئه‌و رووداوه‌یان له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردبوه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش پشكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ چێشتخانه‌كانی شیابۆ شیابۆ له‌ بازاڕی بۆرسه‌دا به‌ بڕی 145 ملیۆن پاوه‌ن زیانیان به‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌و كاردانه‌وه‌ زۆره‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنابوو.


یه‌كێك له‌ به‌كاربه‌ران كه‌ خۆی دووگیانه‌ نوسیویه‌تی:" چۆن ده‌كرێت ژیانی منداڵێك به‌ 20 هه‌زار یوان بخه‌مڵێنرێت".


یه‌كێكی تر نوسیویه‌تی: "خه‌ریكه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ بڕشێمه‌وه‌، ئیتر چۆن بتوانم له‌ ده‌ره‌وه‌ خواردن بخۆم".


پشكنه‌رانی ته‌ندروستی شاری ویفانگ دوای پشكنینی كۆگاكانی ئه‌و چێشتخانه‌یه‌ رایگه‌یاندبوو، هیچ ئاسه‌وارێكی بوونی مشكیان به‌دی نه‌كردووه‌، به‌ڵام به‌شێك له‌و شوێنانه‌ی پێداویستیه‌كان بۆ چێشتخانه‌كه‌ دابین ده‌كه‌ن مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیان تێدا نییه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان