سلێمانی.. سێ پۆلیس له‌ كاتی گرتنی سه‌رۆكی باندێكی تاوانكاری برینداربوون


نەتەوە  |   00:23:17 2018-09-14  |   (601) جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی لە ڕوبەڕوبونەوەیەکدا سەرۆکی باندێکی تاوانکاری دەستگیرکرد و "دوو تۆمەتباریش هەڵهاتن و ئەفسەرێک و دوو کارمەندی پۆلیسیش بریندار بوون".
A+    A-

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی پاشنیوه‌رۆی‌ رۆژی 2018/9/13، له‌روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كدا توانراوە سه‌رۆكی‌ باندێكی‌ تاوانكاریی ده‌ستگیر بكرێت.


لە ڕاگەیەنراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی به‌وه‌كردوه‌، تاوانبارەکە ناوی (ئـ، ع، ن)ەو دانیشتوی‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادقە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا تاوانبارەکە ڕوبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوەتەوە و هەوڵی هەڵهاتنی داوە بەڵام دەستگیرکراوە.


لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو دوو تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ناوبراودا بوون هه‌ڵهاتون ‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌هه‌وڵی‌ ده‌ستگیركردنیاندان.


ڕاگەیاندنەکە ئاشکراشیکردووە لەو ڕوبوڕوبونەوەیەدا ئەفسەرێک و دوو کارمەندی پۆلیس بریندار بوون و ئێستا لە نەخۆشخانەن.
 
















زۆرترین بینراوەکان