لەسەر نەمانی پشووی رۆژانی شەممەوە دڵنیایی بە مامۆستایان دەدرێت


نەتەوە  |   19:47:05 2018-09-13  |   (322) جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی مامۆستایان لەسەر بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی نەمانی پشووی رۆژانی شەممە بۆ مامۆستایان، دڵنیایی دەدات و بەرپرسێكی رێكخراوەكەش روونیدەكاتەوە، شەش رۆژ لە هەفتەیەكدا دەوام بۆ خوێندكاران دەبێت، بەڵام مامۆستایان رۆژێك ئۆفیان هەر دەمێنێت".
A+    A-


عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، رایدەگەیەنێت: لێكدانەوەمان بۆ بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەوەیە كە دەوامی شەش رۆژ لە هەفتەیەكدا تەنها بۆ خوێندكارانە، نەك مامۆستایان، واتا خوێندكاران دەبێت هەر شەش رۆژەكە دەوام بكەن، بەڵام مامۆستایان رۆژێك پشوویان هەر دەمێنێت.

 

دەشڵێت: "بۆئەوەی بەشە وانەی خوێندكاران بە تەواوەتی بخوێنرێت، وەزارەتی پەروەردە جەختی كردووەتەوە لەسەر دەوامكردنی شەش رۆژ لە هەفتەیەكدا".

 

تەئکیدیش لە بوونی رۆژێك پشوو بۆ مامۆستایان دەکاتەوە کە پێچەوانەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە نییە".

 

هەرلەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: لەگەڵ دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، ئەو پرسە زیاتر روون دەبێتەوە کە تائێستا پاشەكەوتی مووچە هەڵنەوەشاوەتەوە تا دەوامی شەش رۆژ بە مامۆستایان بكرێت".
















زۆرترین بینراوەکان