لەبارەی پچڕانی هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە روونکردنەوە دەدرێت


نەتەوە  |   19:35:42 2018-09-13  |   (172) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، روونكردنەوە لەبارەی پچڕانی هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە دەدات و وتەبێژی وەزارەتەكەش، هۆشداریی بە كۆمپانیاكان دەدات و رایدەگەیەنێت: ئەگەر پچڕانەكە لەماوەی 24 كاتژمێر زیاتر بێت، دەبێ قەرەبووی بەشداربووان بكرێتەوە.
A+    A-


ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت: هەر كۆمپانیایەك ئەگەر لەماوەی 24 كاتژمێر زیاتر پەخشی نەمێنێت و گرفتی بۆ دروست ببێت، پێویستە پابەندبێت بە رێنماییەكانەوەو قەرەبووی بەشداربووەکانی بكاتەوە.

 

لەو رووەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە:" هەندێكجار كۆمپانیاكان بۆ ماوەی كاتژمێرێك یاخود دوو كاتژمێر بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە هێڵەكانیان لەكاردەكەوێت، لەو حاڵەتەشدا لەبەرئەوەی ماوەكەی كەمە، ناتوانرێت قەرەبووی بەشداربووانی ئینتەرنێتی ئەو كۆمپانیایانە بكرێتەوە".

 

هەروەک هۆشداری دەدات لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی بەردەوامی راوەستانی هێڵەكانی ئینتەرنێت و ئاشكرای دەکات: ئەگەر حاڵەتی تەكنیكی زۆربێت، دەبێت كۆمپانیاكە بەشداربووانی ئاگاداربكاتەوەو قەرەبووشیان بكاتەوە لەبەرامبەر ئەو كاتانەی كە لێیان بەفیڕۆ دەچێت.
















زۆرترین بینراوەکان