عەبادی لەسەر جێهێشتنی پۆستەكەی  روونکردنەوە دەدات


نەتەوە  |   18:59:03 2018-09-13  |   (157) جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر عەبادی ئامادەیی خۆی بۆ رادەستكردنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت کە خۆیان بە پۆستەوە نابەستنەوەو رێز لە رێكارە دەستوورییەكان و رێنماییەكانی مەرجەعیەت دەبن.
A+    A-


سەرۆك وەزیرانی عیراق کاربەڕێکەری عیراق، لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانیی هەفتانەیدا، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/9/13 بەڕێوەچوو، ئامادەیی خۆی بۆ دەستبەردابوون لە پۆستەكەی و رادەستكردنی بەشێویەكی ئاشتییانەو دیموكراتییانە دەربڕی و رایگەیاند: رێز لە رێكارە دەستوورییەكان دەگرین  بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و پابەندی "رێنماییەكانی مەرجەعی باڵای شیعەش دەبین".

 

لەچەند رۆژی رابردوودا، لەسەر زاری عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەوە ئەوە بڵاوكرایەوە، كە ناوبراو تێبینی لەسەر چەند كەسایەتییەك هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەتی داهاتووی عیراق، كە ناوی عەبادیش لەناو ئەو كەسانەدا هاتبوو.
















زۆرترین بینراوەکان