چەند کەسێک بە تۆمەتی قاچاخچێتی دە‌رمان دە‌ستگیر دەکرێن


نەتەوە  |   18:12:28 2018-09-13  |   (158) جار خوێندراوەتەوە

لیژنە تایبەتمەندەكانی قایقمامییەتى قەزای ناوەندی هەولێر دەستگیركردنی پێنج كەسیان بە تۆمەتى قاچاخچێتی دەرمان راگەیاندو دەستیش بەسەر 170 كارتۆن سڕكەر (بەنج) دا گیرا.
A+    A-


نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: لیژنە تایبەتمەندەكانی قایمقامیەتەكەیان بەردەوامن لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی دەرمان كە لە هەوڵدابوون دەرمان بەدەر لە مەرجەکانی كوالێتی دەرمان هاوردە بكەن".

 

لەوبارەیەشەوە بە سایتی دواڕۆژی وتووە: "شەوی رابردوو لیژنەكان پێنج كەسیان دەستگیركردووە كە هەوڵیانداوە 170 كارتۆن دەرمانی سڕكەر (بەنج) لە باشوور و ناوەڕاستی عیراقەوە هاوردە ی هەرێم بكەن".

 

روونیشیکردووەتەوە کە "دەرمانەكە ستیكەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كۆنتڕۆڵی دەرمانی وەزارەتی تەندروستیی بەسەرەوە نەبووە، بۆیە كەسەكان دەستگیركراون و دەستیش بەسەر دەرمانەكەدا گیراوە".

 
















زۆرترین بینراوەکان