سزادانی 30 کاندیدی پەرلەمان رادەگەیندرێت


نەتەوە  |   17:10:25 2018-09-13  |   (108) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی كۆمیسۆنی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم لە پارێزگای دھۆك رایدەگەیەنێت، لە سنووری ئەو پارێزگایە زیاتر لە 30 كاندید بە گوژمەی جیاجیا سزادەدرێن.
A+    A-


جیهاد حەمید، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ئۆفیسی دهۆكى كۆمیسۆنەکەی هەرێم لە لێدوانێکیدا بە سایتی دواڕۆژ-ی راگەیاندووە: لە سەرەتای دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە تا ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/9/13، زیاتر لە 30 كاندید بەهۆی پێشێلكردنى رێنماییەكانی كومسیۆن و ئەنجامدانى بانگەشەی  پێشوەختەوە سزادراون".

 

لەوبارەیەشەوە دەڵێت: "ئەو كاندیدانە سەربە هەموو لایەنە سیاسییەكانن و بە بڕی پارەى جیاجیا سزادراون".
















زۆرترین بینراوەکان