ئە‌وروپا سزاكانى سە‌ر بانكى ناوە‌ندیى عیراق هە‌ڵدەگرێت


نەتەوە  |   16:32:47 2018-09-13  |   (175) جار خوێندراوەتەوە

بانكى ناوەندى عیراق رایگەیاندووە کە یەكێتى ئەوروپا بەفەرمى سزاكانى سەر ئەو بانكەی هەڵگرتووەو لەو رووەشەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە.
A+    A-


لە بەیاننامەیەكدا، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/9/13، لە سایتى فەرمیى خۆیدا بڵاوی كردووەتەوە، بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاندووە: "سزاكانى یەكێتیى ئەوروپا لەسەر دامەزراوەكانى عیراق هەڵگیرا".

 

هەروەک روونیشیکردووەتەوە کە سزاكانى یەكێتیى ئەوروپا لە سەردەمى سەدام حسێن-دا بەسەر كۆمەڵێك دامەزراوەى دارایی و حكومیدا سەپێنراون كە یەكێكیان بانكى ناوەندى بووە.

 

لەبارەی بڕیارەكەى یەكێتى ئەوروپاشەوە، بانكى ناوەندى دەڵێت: "بەهۆى ئەو پێشكەوتنانەوە بووە كە سیستمى بانكیى لە عیراق پەیڕەویى دەكات، كە بەپێى پێوەرە نێودەوڵەتییەكانە".

 

ئاماژەشى بەوە داوە کە ئەو بڕیارە بوار بۆ دامەزراوە دارایی و بانكییەكانى عیراق دەڕەخسێنێت كە وەك دامەزراوەى متمانەپێكراو لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى مامەڵەى لەگەڵدا بكرێت.

 
















زۆرترین بینراوەکان