وێنە... ژن و پیاوێک دواى 30 ساڵ وێنه‌ى ئەو شەش منداڵەیان بڵاوکردەوە کە پێکەوە لەدایکبوون


نەتەوە  |   19:22:17 2018-09-12  |   (709) جار خوێندراوەتەوە

دوو هاوسەر بەناوەکانی" جانێت و گراهام" دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی و هەوڵێکی زۆر بە یەک سک دەبن بە خاوەنی شەش کچ.
A+    A-


ئەم دوو هاوسەرە دوای چەندین ساڵ چاوڕوانی و 12 هەوڵی دانانی منداڵی بلوری نائومێد دەبن و نابن بە خاوەنی منداڵ، بەڵام جانێت کۆڵ نادات و لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت، دواجار جانێت دووگیان دەبێت، کاتێکیش وێنەی سۆنار دەگرێت تووشی سەرسوڕمان دەبێت کاتێک پێی رادەگەیەنن دووگیانە بە شەش منداڵی کچ.

 

بەردەوام جانێت و گراهام وێنەی منداڵەکانیان بڵاودەکردەوە، دوا وێنەیشیان لە تەمەنی 34 ساڵیدا بڵاودەکەنەوە کە هەر شەش کچەکە زۆر جوان و سەرنجڕاکێش بوون و دایک و باوکیان ئاماژەیان بەوەکردووە کە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان کچەکاندا هەیەو هیچ کارێک بەبێ یەکتریی ناکەن.

 

بەپێی یەکێک لە وێنەکان پێدەچێت یەکێک لەو شەش خوشکە هاوسەرگیریی کردبێت بەو پێیەی منداڵێکی لەباوەشیدا داناوە.
















زۆرترین بینراوەکان