بەڵگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق دەردەچێت


نەتەوە  |   19:04:26 2018-09-12  |   (240) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عیراق، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ فەریق رائید جەودەت شاكر فەرتوسی، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵیی دەردەكات.
A+    A-

 

بەپێی ژمارەیەك بەڵگەنامە، كە لەلایەن ماڵپەڕی (بەغداد نیوز)ی عیراقییەوە خراوەتەڕوو، وەزارەتی ناوخۆی عیراق، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ فەریق "رائید جەودەت شاكر فەرتوسی"، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی دەركردووە و یەكێك لە هۆكارەكانی دەرچوونی فەرمانەكەش وەك لە بەڵگەنامەكاندا ئاماژەی پێكراوە، پەیوەندیی بە گەندەڵییەوە هەیە.

 

لە بەڵگەنامەیەكیشدا، كە لەلایەن نووسینگەی وەزیری ناوخۆی عیراقەوە دەرچووە، 14 یادداشتی دەستگیركردن لە خۆدەگرێت، كە لە دژی ناوبراو  دەرچووە.

 

لە بەڵگەنامەیەكی دیکەی یاداشتی دەستگیركردنەکەدا، تۆمەتی دزیكردن رووبەڕووی ئەو فەرماندەیەی پۆلیس كراوەتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان