هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی ئارد ئاشکرا دەکرێت


نەتەوە  |   16:38:14 2018-09-12  |   (232) جار خوێندراوەتەوە

نرخی ئارد لە بازاڕەكانی هەرێمدا بەرزدەبێتەوەو وەزارەتی بازرگانیش هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخەكەی ئاشكرادەكات.
A+    A-


نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاندووە: نرخی هەر تۆنێك ئارد لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا نزیكەی (20 تا 50) دۆلار بەرزبووەتەوە.

 

لەو رووەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی گەنم لە توركیا زۆر كەمبووەو بەو هۆیەشەوە توركیا هەناردەی ئاردی وڵاتەكەی خۆی بۆ سەرجەم وڵاتان و لەنێویشیاندا هەرێمی كوردستان راگرتووە".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە توركیا رێگە بە ناردنی ئەو جۆرە ئاردانە دەدات كە گەنمەكەی بەرهەمی وڵاتێكی دیكەیەو لە توركیا دەكرێت بەئارد بۆ هەرێمی كوردستان.

 

دەشڵێت: پێشتر حكومەتی توركیا لە بەرامبەر ناردنی هەر تۆنێك ئارددا بۆ هەرێم بڕی 50 دۆلاری دەدایە ئەو كۆمپانیایەی ئاردی سفر هەناردەی هەرێم دەكات، بەڵام ئێستا هیچ بڕە پارەیەك نادات بەو كۆمپانیایە.

 

روونیشیکردووەتەوە کە هاتنی ئارد لە توركیاوە بەردەوامە و ئەم بڕیارە نوێیانەش تەنها ئەو گرێبەستانە دەگرێتەوە كە لەئێستادا دەكرێت و گرێبەستە كۆنەكان ناگرێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان