گۆڕانكاری لەخشتەی‌ دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ شەش دەكرێت


نەتەوە  |   12:26:24 2018-09-12  |   (2,562) جار خوێندراوەتەوە

سەرباری‌ ئەوەی‌ بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەی‌ مانگی‌ حوزەیرانی‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا لەگەڵ وەزارەتی‌ كاروباری‌ شەهیدان و ئەنفالكراواندا دابەشبكرێت، بەڵام گۆڕانكاری لەخشتەی‌ موچەدا كرا.
A+    A-

 

لەپێی زانیارییەكان، تاوەكو ئێوارەی‌ دوێنێش بڕیاربوو موچەی‌ مانگی‌ حوزەیرانی‌ وەزارەتەكانی‌ خوێندنی‌ باڵای هەرێم و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشبكرێت، بەڵام شەوی ڕابردوو لەلایەن بانكی‌ ناوەندی هەرێمەوە بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 12/9/2018 تەنها موچەی‌ وەزارەتی‌ كاروباری‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت.

 

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە دابەشكردنى موچەی‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ دەخرێتە سبەینێ پێنجشەممە 13/‌9/2018.
















زۆرترین بینراوەکان