به‌ فه‌رمی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   00:56:59 2018-09-12  |   (3,734) جار خوێندراوەتەوە

رۆژی "چوارشه‌ممه‌" موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی "شه‌هیدان و خوێندنی باڵاو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیان سیاسی" دابه‌شده‌كرێت.
A+    A-

 

ئه‌دیب له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدانی سلێمانی، له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن رایگه‌یاند:" به‌ فه‌رمی ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12/9/2018، موچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌شده‌كرێت و سه‌رجه‌م بانكه‌كانیشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌.


هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌، "به‌پێی ئه‌و خشتیه‌یه‌ی، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ راگه‌یاندراوه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت.


هاوكات، به‌گوێره‌ی ئاگادارییه‌كی بانكی قه‌ڵادزێ، كه‌ له‌ په‌یجی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌" ئاگاداری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان (هه‌ولێر ، سلێمانی) و زیندانیانی سیاسی سنوری بانكی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ین ، ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری ١٢ / ٩ / ٢٠١٨ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان، ده‌توانن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی بانكه‌كه‌مان بكه‌ن.
 
















زۆرترین بینراوەکان