بەپێی زانیارییەكان، مووچەی خانەنشینانی سەربازیی و مەدەنی30 رۆژ جارێك بەپێی ئەو خشتەیەی دیایكراوە دابەش دەكرێت، كە لە دوای وەزارتەكانی حكومەتی هەرێمەوەیە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، "بۆ ئەم مانگەش مووچەی خانەنشینان بەپێی خشتەی پێشوو دابەش دەكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانگی رابردوو بەهۆی جەژنی قوربانەوە وادەی دابەشكردنی پێشتر خرابوو، بۆ ئەم مانگە لە هەمان وادەدا مووچەكە دابەشناكرێت و بەراورد بە مانگی رابردوو درەنگتر دابەشدەكرێت.