بارسێلۆنا گورزێك لە ئامانجەكەی مارسیلۆ دەدات


نەتەوە  |   12:43:03 2018-09-11  |   (388) جار خوێندراوەتەوە

یانەی "بارسێلۆنا" بەنیازە بە گواستنەوەی لوكاس باكیتای، ئەستێرەی یانەی فلامینگۆ گورزێك لە ئامانجەكەی مارسیلۆی بەڕازیلی بدات.
A+    A-

 

لە ڕاپۆرتێكدا ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكردووە، ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو لوكاس باكیتای بەڕازیلی و ئەستێرەی تەمەن ٢١ ساڵی یانەی فلامینگۆ بگوازنەوەی بۆ ڕیزەكانیان.


هاوینی ئەمساڵ یانەی پاریسانجێرمان لەهەوڵدابوو بۆ گواستنەوەی باكیتا لەبەرامبەر ٥٠ ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ئیدارەی یانە بەڕازیلیەكە ئامادەنەبوو لەبەرامبەر ئەو بڕە پارەیەدا دەستبەرداری یاریزانە لاوەكەیان ببن.


پێشتر مارسیلۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گرتە ڤیدیۆیەكدا داوای لە باكیتا كردبوو پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بكات و شانبەشانی ڤینیسوس جونیۆر مێژوویەك بۆ یانەكە تۆماربكەن.


 
















زۆرترین بینراوەکان