نۆیەم كەس خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كاندید كرد


نەتەوە  |   11:49:48 2018-09-11  |   (332) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی "لیستی نەسر لە پارێزگای نەینەوا" و وەزیری پێشووی بەرگری عێراق، ٩یەم كاندیدە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق.
A+    A-

 

خالید عوبەیدی، سەرۆكی لیستی نەسر لە پارێزگای نەینەوا و وەزیری پێشووی بەرگری عێراق، ٩یەم كاندیدە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ لە نوسراوێكدا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرلەمان ناوی هەشتی كاندیدی ئاراستەی سەرۆكی كاتی پەرلەمان كردوە  بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی  خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق.


كاندیدەكان:

١-محەمەد تەمیم

٢-تەڵاڵ زوبەعی

٣-ئەحمەد عەبدوڵا ئەلجبوری

٤- ئوسامە نوجێفی

٥-محەمەد حەلبوسی

٦-ڕەشید ئەلعەزاوی

٧-ئەحمەد عەبدوڵا خەلەف ئەلجبوری

٨-محەمەد ئەلخالیدی


بریارە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ بە سەرۆكی خولی چوارەمی پەرلەمان بدرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە تا ئێستا پۆستی هەردوو جێگرەكەی سەرۆكی پەرلەمان لە لایەن كورد و شیعەوە دیاری نەكراون.
















زۆرترین بینراوەکان