بانكێك 5 بۆ 50 ملیۆن دینار وەكو قەرز دەداتە هاوڵاتیانی هەرێم


نەتەوە  |   09:46:16 2018-09-11  |   (7,600) جار خوێندراوەتەوە

بانكێكی "نێودەوڵەتی" بە بڕی جیاواز قەرز دەداتە هاوڵاتیانی هەرێم و پارێزگاری هەولێریش ئاشكرای دەكات، ئەو بانكە بڕیاریداوە لە رێگەی چەند پڕۆژەیەكەوە جوڵە بخاتەوە بازاڕەكانی هەرێم.
A+    A-

 

رۆژی دووشەممە 10/9/2018، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی سیقەی ئیسلامی كۆبوویەوە و لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەش، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، شاندەكە پێكهاتبوون لە مستەفا زوهێر بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانكەكە و یاریدەدەرەكەی.


وتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەهەماهەنگی و پشتگیری هەوڵەكانی بانكی سیقەی ئیسلامی كرایەوە بۆ خزمەتكردنی رەوشی ئابووری و گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی ئاسانكاری بەخشینی قەرزی بچوك و مامناوەندی كە بڕەكەی لەنێوان 5 تا 50 ملیۆن دینار دەبێت بۆ هاوڵاتیان".


پارێزگاری هەولێر لە كۆتایی لێدوانەكەی بۆ سایتی دواڕۆژ ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەم بانكە لە رێگەی سێكتەرەكانی ئابووری لەسەر بنەمای رێگە پێدراو لەكەرتی خزمەتگوزاری هاوكاری هاوڵاتیان دەكات و هاوكاری دامودەزگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەت دەكات و بڕیاریشیان داوە لە رێگەی پڕۆژەی ئابورییەوە بازاڕەكانی هەرێم ببوژێننەوە و جوڵەیەكی تەواو بخاتە سەر ڕەوشی ئابووری و گەشەپێدانی ئابووری هەرێم.
 
















زۆرترین بینراوەکان