عه‌بادی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌وه‌ گه‌مارۆ دەدرێت


نەتەوە  |   19:50:13 2018-09-10  |   (126) جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی هەواڵێکی بەپەلەی کەناڵی دیجلە-ی عیراقی خۆپیشانده‌رانى به‌سڕه‌، له‌ هۆتێلێكى شاره‌كەیاندا گه‌مارۆى حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەدەن.
A+    A-


لەوبارەیەشەوە پێگەی ئەلەکترۆنی سەربە كه‌ناڵى ئاسمانیى (دجله‌)ی له ‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌یدا، ئەوەی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایە "خۆپیشانده‌رانی شاری بەسرە گه‌مارۆى حه‌یده‌ر عه‌بادییان داوه‌.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئه‌مڕۆ دووشەممە حەیدەر عه‌بادی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شارى به‌سڕه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانى پارێزگاكه‌دا كۆبووه‌وه‌  بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخى پارێزگاكه‌، كه‌ ماوه‌یەکە خۆپیشاندان و توندوتیژیی رووی تێکردووە.

 

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌، عه‌بادی له‌ هۆتێل شیراتۆن بووەو له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، گه‌مارۆى دراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌ى زیاتر بڵاوبكرێته‌وه‌.

 

بەڵام هێشتا ئەوە دیارنییە کە ئاخۆ ئەو هەواڵە هەمان هەواڵی مانگی رابردووە یان هەر بەڕاستی هەواڵەکە پەیوەستە بە سەردانەکەی ئەمڕۆوە، لەکاتێکدا مانگی رابردووش له‌سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كاندا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرابووەوە کە گوایە بەشێک لە خۆپیشانده‌رانی بەسرە گه‌مارۆى ئه‌و هۆتێله‌یان داوە كه‌ عه‌بادی تێیدا بووەو دواتر له‌ ده‌رگاى پشته‌وه‌، ده‌رباز كرابوو.
















زۆرترین بینراوەکان