بەڵگە... ناوی هەشت كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرا دەکرێت


نەتەوە  |   16:17:13 2018-09-10  |   (123) جار خوێندراوەتەوە

هەشت پەرلەمانتاری سوننە، خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كاندید دەكەن و بەفەرمی ناوەكانیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن.
A+    A-

 

بەگوێرەی نووسراوێك كە بە واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەرلەمان ئاراستەی سەرۆكی كاتیی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە، ئاماژە بەوەكراوە كە هەشت پەرلەمانتار بە فەرمی داواكاریی خۆكاندیدكردنیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پێشكەشكردووە.

 

نووسراوەكە، ناوی هەر هەشت پەرلەمانتارەكەی ئاشكراكردووە، كە سەرجەمیان لە پێكهاتەی سوننەن و هەرە بەهێزەكەشیان بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، بریتین لە ئوسامە نوجێفی و محەمەد حەلبوسی.

 

پێشكەشكردنی ناوی هەشت كاندید بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كە لە هەموو خولەکانی رابردوودا پشكی پێهاتەی سوننە بووە، لەكاتێكدایە هێشتا سوننەكان لەسەر كاندیدێكی یەكلاكەرەوە رێكنەكەوتوون.
















زۆرترین بینراوەکان