رێگە نادرێت عە‌بادى پۆستی سە‌رۆك وە‌زیران وەربگرێتەوە


نەتەوە  |   16:05:52 2018-09-10  |   (132) جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەكانی نزیک لە عەلى سیستانى گەورە مەرجەعی باڵاى شیعەکان لە عیراق، ئەوە ئاشكرا دەکەن کە "مەرجەعییەت" رەتیدەكاتەوە حەیدەر عەبادى، سەرۆك وەزیرانى ئێستای حکومەتی  کاربەڕێکەری عیراق، بۆ خولی دووەم پۆستەكەى وەربگرێتەوە.
A+    A-


میدیاکانی نزیك لەو مەرجەعە باڵایەی شیعە لەسەر زاری کەسە نزیکەکانی سیستانییەوە بڵاویان کردەوە کە مەرجەعییەت رەتیدەكاتەوە پاڵپشتى كەسانێك بكات، بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران، كە لە چەند ساڵى رابردوودا لە دەسەڵاتدا بووبن.

 

هەر ئەمڕۆش سەباح ساعدى، سەركردە لە رەوتى سەدرو پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی سائیرون، لە بەرنامەیەكى تەلەفزیۆنیدا ئاشكرایكردووە کە مەرجەعییەت پێنج كاندیدى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران رەتكردۆتەوە، كە بریتین لە هەریەكە لە "حەیدەر عەبادى، نورى مالیكى، هادى عامرى، فالح فەیاز و تاریق نەجم).

 

ساعدى روونیشیکردووەتەوە كە هەریەكە لە هاوپەیمانیى (الإصلاح والإعمار) كە لە سائیرون و نەسرو وەتەنییە و حیكمەو چەند لایەنێکی تر پێكهاتووە، چەند كاندیدێكیان هەیە بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆك وەزیرانی ئایندە.
















زۆرترین بینراوەکان