پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکەی عیراق خەرج دەکرێت


نەتەوە  |   15:41:23 2018-09-10  |   (589) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی عیراق له‌باره‌ی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌و خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی‌ سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش زانیارییەک لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.
A+    A-


رزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندووە: "وه‌ك ستافی  كۆمسیۆن ده‌ستبه‌كاربوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام  دوای  ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێكی نوێی بۆ وه‌ستاندنی ئیش و كاره‌كانی كۆمسیۆن ده‌ركرد، هێشتا ئیشوكاره‌كانیان ده‌ستی پێنه‌كردووەته‌وه‌".

 

لەو بارەیەشەوە ناوبراو بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانی عیراق و ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كان له‌دوای 15ی مانگه‌وه‌، ئیشوكاره‌كانی كۆمسیارانیش ده‌چێته‌وه‌ دۆخی‌ ئاساییەوەو ده‌ست به‌كارەکانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

 

سەبارەت بە خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانیش بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی عیراق کە له‌ 12ی ئایاردا بەڕێوەچووەو تائێستا خه‌رج نه‌كراوه‌، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنەکەی عیراق جه‌ختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كه‌ مافی هیچ كارمه‌ندێك نافه‌وتێت و له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ئیشوكاره‌كانی كۆمسیۆنەوە بۆیان خه‌رج ده‌كرێت".
















زۆرترین بینراوەکان