یۆڤانتۆس لە پێناوی رۆناڵدۆ كارێكی گەورە دەكات


نەتەوە  |   13:43:01 2018-09-10  |   (318) جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەكی نزیك لە یانەی یۆڤانتۆس ئاشكرای كردووە، "یانەكە دەیەوێت تیپەكەی زیاتر بەھێز بكات و لە میركاتۆی زستانەش چەند گرێبەستێك ئەنجام دەدات و ھەموو ئەمانەش لە پێناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ دەبێت".
A+    A-

 

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی نزیك لە یانەی یۆڤانتۆس ئاشكرای كردووە، یانەكە دەیەوێت تیپەكەی زیاتر بەھێز بكات و لە میركاتۆی زستانەش چەند گرێبەستێك ئەنجام دەدات ھەموو ئەمانەش لە پێناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ دەبێت.


رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، یۆڤانتۆس دەیەوێت باشترین یاریزانەكان لە دەوری كریستیانۆ رۆناڵدۆ كۆبكاتەوە تا تیپێكی بەھێز دروست بكات بۆیە لە میركاتۆی زستانە بریاری داوە پۆڵ پۆگبا بگەرێنێتەوە و لە یانەی مانچستەری بكرێتەوە ھەروەھا مارسیلۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید بكڕێت و دیبالا لە تیپەكە بهێڵێتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان