دەربارەی پێشینە، حكومەت فەرمانبەران و خانەنشینان ئاگادار دەكاتەوە


نەتەوە  |   12:42:21 2018-09-10  |   (2,239) جار خوێندراوەتەوە

لەسەر وەرگرتنی پێشینە داراییەكان، "بانكی ڕافیدەینی عێراق" هۆشداری دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینان و داوایان لێدەكات تەنها لەگەڵ بانكە فەرمییەكان مامەڵە بكەن.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ڕافیدەینی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، تێبینی ئەوەمان كردووە، كە بەشێك لە مووچەخۆران لەڕێگەی نووسینگەكانی ئاڵۆگۆڕی دراوەوە مامەڵە بۆ وەرگرتنی پێشینەكان دەكەن، هاوكات هۆشداریان پێدەدات، كە دوربكەونەوە لەو كارە.


لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "فێڵكردن و گزیكاری زۆری تێدا دەكرێت و بەشێك لەو نووسینگانە دەیانەوێت مووچەخۆران هەڵخەڵەتێنن و تەنها ڕێگەی دروستیش مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ بانكی ڕافیدەین و ئەو بانكانەی، كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دیاریكراون بۆ پێدانی پێشینە.
 
















زۆرترین بینراوەکان