ژەهری هەنگ چارەسەرە بۆ ئەم نەخۆشیە 


نەتەوە  |   10:55:10 2018-09-10  |   (735) جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی دەریخستووە پێكهاتەیەكی سەرەكی لە ژەهری هەنگدا، چارەسەرێكی كارایە بۆ نەخۆشی "ئەكزیمای" پێست.
A+    A-

 

ئەو توێژینەوەیە، كە لە جۆرناڵی زانستی (British Journal of Pharmacology) بڵاوكراوەتەوە، لەسەر مشك و خانەی مرۆڤ ئەنجامدراوە و دەریخستووە ژەهری هەنگ بە گشتی و پێكهاتەیەكی نێو ژەهرەكە بە تایبەتی دژی هەوكردنە و بەشێوازی جۆراوجۆر كار دەكاتە سەر كۆئەندامی بەرگری، بە ئاراستەی كۆنترۆڵكردنی هەوكردنی نەخوازراو لە جەستەدا.


بەپێی توێژینەوەكە پێكهاتەی مێلیتین melittin لە ژەهری هەنگدا كاریگەری ئەرێنی لەو لیمفەخانانەی سیستمی بەرگری دەكات، كە ئەركیان كۆنترۆڵكردن و رێكخستنی هەوكردنە لە جەستەدا، بەوەش یاریدەی كۆنترۆڵردنی ئەو هەوكردنە نەخوازراوە دەدات، كە لە پشت سەرهەڵدانی نۆرەكانی ئەكزیمایە.


ئەكزیما (بیرۆ) بڵاوترین جۆری هەوكردنی درێژخایەنی پێستە، كە دەبێتەهۆی وشكبوونەوە و سووربوونەوە و خورانێكی زۆری پێست، هۆكارەكەی بە روونی نەزانراوە، بەڵام فاكتەری ژینگەیی و بۆماوەیی رۆڵیان هەیە و تێیدا كۆئەندامی بەرگری بەشێوەیەكی نا هاوسەنگ كاردەكات.
 
















زۆرترین بینراوەکان