دابەشكردنی موچەی ژمارەیەك وەزارەت و دامودەزگای تر راگەیەندرا


نەتەوە  |   13:26:22 2018-09-09  |   (10,080) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم، مووچەی ژمارەیەك وەزارەتی تر لەم هەفتەیەدا دابەش دەكات.
A+    A-

 

بەپێی ئەو زانیارییان ئەمڕۆ دووشەممە ١٠/٩/٢٠١٨، مووچەی وەزارەتەكانی تەندرووستی و دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، ڕۆژی چوارشەممە ١٢/٩/٢٠١٨، مووچەی هەریەك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەكرێت.


هەروەها بڕیارە وەزارەتی دارایی رۆژی پێنجشەممە ١٣/٩/٢٠١٨، مووچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دابەش بكات.
 
















زۆرترین بینراوەکان