رامۆس دژی رۆناڵدۆ پشتگیریی ئەم یاریزانە دەكات 


نەتەوە  |   12:37:27 2018-09-09  |   (235) جار خوێندراوەتەوە

سێرخیۆ رامۆس، كاپتنی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، پاڵپشتیی خۆی بۆ "لوكا مۆدریچی" یاریزانی یانەكەی دەربڕی لە بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان.
A+    A-

 

سێرخیۆ رامۆس رایگەیاندووە، "یاریزانی دیكە هەن لە پێشبركێی خەڵاتی زە بێست، كە نرخیان لە بازاڕی گواستنەوەدا زۆر گەورەیە، بەڵام مۆدریچ شایستەی خەڵاتەكەیە".


ئاماژەی بەوەشكردووە: مۆدریچ دەبێتە براوەی خەڵاتەكە، ئەو هاوڕێیەكی گەورەی منە، هەروەك ژمارەیەكی كەم هەن لە یاریزانان، كە من شانازی بە بوونیان دەكەم لە تیپەكەماندا، بەڵام مۆدریچ ئەستێرەیەكی گەورەیە.


مۆدریچ لەگەڵ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و محەممەد سەڵاحی میسری لە ركابەریی كۆتاییدایە بۆ بردنەوەی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان، كە فیفا دەیبەخشێت و بڕیارە 24ی ئەم مانگە لە لەندەن لە ئاهەنگێكدا ناوی براوەی ئەمساڵی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ئاشكرابكرێت.

















زۆرترین بینراوەکان