دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە، ئەم شوێنانه‌ دەگرێتەوە


نەتەوە  |   09:17:44 2018-09-09  |   (7,850) جار خوێندراوەتەوە

دابەشكردنی نەوتی سپی لەسنووری "شاری سلێمانی" و پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوەو بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانیش، وادەی دابەشكردنەكە ئاشكرا دەكات.
A+    A-


محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، رۆژی دووشەممە 10/9/2018، دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی پێنجەوە لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستپێدەكات.


ناوبراو وتیشی:"پێشتر لە بەرامبەر پێدانی هەر بەرمیلێك نەوت بڕی 54 هەزار دینار لەهاووڵاتیان وەردەگیرا، بەڵام بەپێی رێكەوتنی نوێی نێوان بەغداو هەرێم، بڕی پارەكە كەمكراوەتەوە، بەجۆرێك بۆ ناوشار (50 هەزار دینار) و بۆ دەرەوەی شاریش (51 هەزار دینار) وەردەگیرێت".


هێمای بۆ ئەوەشکرد، رۆژانە حەوت تەنكەری تایبەت بە نەوتی سپی لە بەغداوە دێت، بەشێوەیەك پێنج تەنكەر بۆ سلێمانی و دوو تەنكەریش بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ئاشكرا كرد، "ئەو بڕە نەوتەی كە تائێستا كۆكراوەتەوە، دەتوانرێت دابەشكردنی نەوت بۆ هەردوو مەڵبەندی پێنج و شەش تەواو بكات و دواتریش بەردەوام دەبین لەدابەشكردنی نەوت".
 
















زۆرترین بینراوەکان