یەک شەممە و دووشەممە مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت


نەتەوە  |   15:28:13 2018-09-08  |   (7,605) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکات.
A+    A-

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە گەنجینەی وەزارەتی داراییەوە بە باسنیوزدراوە، سبەی یەکشەممە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

 

هەمان سەرچاوە ئاشکرای کردووە کە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨، مووچەی فەرمانبەر و کارمەندانی وەزارەتی تەندرووستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکات.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکوو ئێستا، هیچ شتێکی فەرمییان بۆ نەنێردراوە، لەبارەی ئەوەی کە ئاخۆ ڕۆژی سێشەممە و ڕۆژانی دواتر، مووچەی کام وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەکرێت.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری چیتر خشتەی مووچە ڕاناگەیەنێت، بەڵکوو هەر ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات، بەڵام هێشتا نازاندرێت ئاخۆ ڕیزبەندی و ڕۆژی وەرگرتنی مووچەی هەر وەزارەتێک لە چ کاتێک دایە.
















زۆرترین بینراوەکان