عە‌بادى دووبارە لەسەر دۆخی بە‌سرە‌ هاتەدەنگ


نەتەوە  |   17:47:51 2018-09-07  |   (267) جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر عەبادى رایگەیاند: پارەى تەرخانكراو بۆ پارێزگاى بەسرە بە رێنمایى و فەرمانى راستەوخۆى سەرۆك وەزیران دابینكراوەو دەسەڵاتى تەواویش دراوەتە پارێزگارى بەسرە بۆ بەكارهێنانی ئەو پارەیە بەمەبەستى جێبەجێكردنى پڕۆژە بۆ ئەو شارە.
A+    A-


لە بەیاننامەیەكدا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن نووسینگەى رۆژنامەوانیى حەیدەر عەبادى، سەرۆك وەزیرانى عیراقەوە بڵاوكرایەوە ئەوە راگەیەندراوە کە پارەى پارێزگاى بەسرە، بە رێنمایى و فەرمانى حەیدەر عەبادى سەرۆك وەزیران تەرخانكراوە، بەدوور لە رۆتینیات و بیرۆكراسییەت خەرجدەكرێت، لەپێناوی پێشكەشكردنى خزمەتگوزرایى بۆ خەڵكى ئەو پارێزگایە.

 

هەروەک ئاماژە بەوە كراوە کە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە، لە دانیشتنى رۆژى سێشەممەى رابردوودا، هەموو دەسەڵاتێكى دارایى و كارگێڕیى دراوەتە ئەسعەد عیدانى، پارێزگارى بەسرە بۆ خەرجكردنى ئەو پارەیە و سەرۆك وەزیرانیش راستەوخۆ چاودێریى جێبەجێكردنى پڕۆژەكانى تایبەت بە پێشكەشكردنى خزمەتگوزاریى بۆ هاووڵاتیانی شارەکە دەكات".

 

لەكۆتایى بەیاننامەكەشدا هاتووە: "لیژنەیەكى باڵاى وزارى رەوانەى پارێزگاى بەسرە كراوە بەمەبەستى نەهێشتنى هەموو بەربەستەكانى بەردەم جێبەجێكردنى پڕۆژەكان".
















زۆرترین بینراوەکان