بەم چوار نیشانەیەدا بزانە کە كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سفر كراوه‌ته‌وه‌


نەتەوە  |   17:31:12 2018-09-07  |   (442) جار خوێندراوەتەوە

ژماره‌ی كیلۆمه‌تری ڕۆیشتوی ئۆتۆمبێل یه‌كێكه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌س پێش كڕینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهاتوو بیزانێت، چونكه‌ دیاریكردنی كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌پێوه‌ره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كان بۆ دیاریكردنی ئاستی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌گه‌ڵ نرخی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌.
A+    A-

ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ كه‌م ڕۆشتون له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌وه‌ نرخیان گرانتره‌، بۆیه‌ هه‌ندێك له‌بازرگانه‌كانی ئۆتۆمبێل یاری به‌كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كه‌ن‌و ژماره‌كه‌ی كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ زانین‌و ئاشكراكردنی ئه‌م فێڵه‌، ده‌توانین به‌هۆی ئه‌م چه‌ند رێگایه‌وه‌ كیلۆمه‌تری ڕۆشتووی راسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بزانین كه‌ ئه‌مانه‌ن:


1- پشكنین بۆ داشبۆردی دیاریكردنی خێرایی بكه‌: هه‌موو ئۆتۆمبێلێك له‌داشبۆرده‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك ژماره‌ هه‌یه‌ كه‌ گێجی به‌نزین‌و خێرایی‌و گه‌رمی‌و كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێدایه‌، پشكنین بۆ ئه‌م به‌شه‌ بكه‌‌و دڵنیابه‌ره‌وه‌ هیچ بورغویه‌ك یان به‌شێكی نه‌كرابێته‌وه‌ یان به‌شێكی له‌كار نه‌خرابێت، ئه‌گه‌ر جۆره‌ گۆڕانكاریه‌كت به‌دیكرد، ئه‌وه‌ بزانه‌ ده‌ستكاری كیلۆمه‌تری كراوه‌.


2- پشكنینی تایه‌كان: ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك ژماره‌ی رۆشتنی كیلۆمه‌تره‌كه‌ی 4000 هه‌زار بوو، ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تایه‌كانی له‌و په‌ری باشی‌و نوێیدایه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ قوڵی هێڵه‌كان له‌ 1.5875 ملم كه‌متر نه‌بێت.
3- داوای وه‌ره‌قه‌ی زانیاری بكه‌: داواكردنی وه‌ره‌قه‌ی زانیاری ئۆتۆمبێل زۆر گرنگه‌، چونكه‌ له‌كاتی سه‌یركردنی هه‌ر كوژانه‌وه‌ یان ده‌ستكاری كردنێكت به‌دیكرد، ئه‌وه‌ گومانت له‌زانیارییه‌كان هه‌بێت‌و دڵنیابه‌ بۆ مه‌به‌ستێك ئه‌و زانیارییانه‌ ده‌ستكاریی كراوه‌.


4- پێی به‌نزین یان ئیستۆپ: له‌به‌شی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، پشكنین بۆ پێی به‌نزین‌و ئیستۆپ بكه‌، ئه‌گه‌ر سه‌یرتكرد ئۆتۆمبێله‌كه‌ زۆر كه‌م رۆیشتوه‌، به‌ڵام پێی به‌نزین و ئیستۆپه‌كه‌ زیاتریان لێخوراوه‌، ئه‌وه‌ دڵنیابه‌ ده‌ستكاری كیلۆمه‌تره‌كه‌ی كراوه‌.
5- به‌راورد له‌نێوان ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل‌و رۆشتنی بكه‌: ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه‌ 19000 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت، له‌حاڵه‌تێكیشدا ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ 5 ساڵ بوو، ئه‌وه‌ پێویسته‌ كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه‌ نزیكه‌ی 95000 بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌جیاوازیه‌كی زۆر كرد، ئه‌وه‌ دڵنیابه‌ ده‌ستكاری كیلۆمه‌تری رۆشتووی ئۆتۆمبێله‌كه‌ كراوه‌.
















زۆرترین بینراوەکان