به‌وێنه‌.. منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبوو له‌ مریشك ده‌چێت


نەتەوە  |   13:53:11 2018-09-07  |   (895) جار خوێندراوەتەوە

حاڵەتی منداڵێکی تەمەن یەک مانگ لە بڕیتانیا پزیشکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە.
A+    A-

 

حاڵەتی منداڵێکی تەمەن یەک مانگ لە بڕیتانیا بۆته‌ جێی سه‌رنجی پزیشكان، چونکە لەکاتی لەدایکبوونیەوە بارێکی سەیری وەرگرتووە و بەهۆی بەرزکردنەوەی قاچی بۆ پێشەوە لە مریشک دەچێت.


دایکی ئەو كۆرپه‌یه‌، تەمەنی 20 ساڵە و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: نازناوی "مریشکە بچکۆلە"م لە کچەکەم ناوە، چونکە پاش لەدایکبوونی بەم شێوەیەبووە و هەرگیز پزیشکان حاڵەتی هاوشێوەیان نەبینیوە".


ده‌شڵێت: سەرەڕای ئەوەی پاش ڕۆژێک لە لەدایکبوونی ئەژنۆی کچەکەیان چارەسەرکردووە، بەڵام ئێستاش دەتوانێت بگەڕێتەوە ئەو بارە و پزیشکان پێی دەڵێن "یاریزانی جومباز".

 
















زۆرترین بینراوەکان