کاتی کلاسیکۆی یەکەم ئاشکراکرا 


نەتەوە  |   12:40:29 2018-09-07  |   (380) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی لالیگا، کاتی بەڕێوەچوونی یەکەم کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنای لەم وەرزەدا ئاشکراکرد.
A+    A-

 

کەناڵی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی له‌زاری خاڤێر تێباس، سەرۆکی دەستەی لالیگا بڵاویكردۆته‌وه‌، کلاسیکۆی چوون لەنێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید رۆژی 28/10/2018 لەسەر یاریگەی کامپ نۆو ئەنجامدەدرێت و یارییەکە کاتژمێر 17:15 خولەک دەکرێت.


جێی باسه‌، وەرزی رابردوو لە کلاسیکۆی یەکەمدا کە لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرا، بارسێلۆنا یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و لە کلاسیکۆی دووەمیشدا هەردوو یانە بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
















زۆرترین بینراوەکان