ڤیدیۆ.. راستی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی ئه‌حمه‌د خه‌لیل ئاشكرا ده‌بێت


نەتەوە  |   11:14:40 2018-09-07  |   (1,823) جار خوێندراوەتەوە

كوڕه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد "ئه‌حمه‌د خه‌لیل" رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی خۆی ده‌دات، كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نیووه‌ و ئاشكرای ده‌كات، "ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ گاڵته‌وگه‌پی نێوان خۆم و هاوڕێیه‌كمه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و بڵاویكرده‌وه‌".
A+    A-

 

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژە گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د خه‌لیل بڵاوبووەته‌وە، كه‌ تێیدا گاڵته‌وگه‌پ دەکات و به‌شێوه‌یه‌كی فراوان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نیوه‌ و به‌شێكی زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان قسه‌ و باسی لێوه‌ده‌كه‌ن.


له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ناوبراو له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كانی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌ی ڤیدیۆی رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ری بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ گرته‌یه‌كی تایبه‌تی نێوان خۆی و هاوڕێیه‌كیه‌تی، كه‌ تێیدا لاسای كه‌سێك ده‌كاته‌وه‌ بۆ گاڵته‌و گه‌پ بۆ هاوڕێكه‌ی.


جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ گرته‌كه‌دا هه‌یه‌ بابه‌تێكی تایبه‌تی نێوان خۆم و هاوڕێكه‌مه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هاوڕێكه‌م بڵاویكرده‌وه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان