شاره‌وانی شاره‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، بڕه پاره زۆره‌كه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه له گه‌ڕه‌كی (توفاح)ی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه نیشته‌جێیه.
بڕه پاره‌كه له هاوڵاتییه‌ك ون ببوو، له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزانه‌وه، دوای رووداوه‌كه شاره‌وانی غه‌ززه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه پێگه‌یشت كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ون كردووه پاش ده‌رچوونی له ماڵ.
رونیشكراوه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ شاره‌وانی به‌ده‌م داوای هاوڵاتییه‌كه‌وه چووه و ده‌ستیكردووه به گه‌ڕان و پاره‌كه‌ی له یه‌كێك له كیسه‌كانی ناو ئۆتۆمبێلی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك دۆزیوه‌ته‌وه.