مۆدێلە کورتە باڵاکەی سلێمانی دوای جوانکارییەکانی، پێم دەڵێن: بێ حەل بوویت


نەتەوە  |   20:11:05 2018-09-06  |   (1,880) جار خوێندراوەتەوە

خانمە ئەکتەر و مۆدێلی کورتە باڵای شاری سلێمانی "نیان عەزیز" بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی بە تەواوی ستایلی دەگۆڕێت و وێنه‌ی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

نیان عەزیز، یەکەمین مۆدێڵی کورتە باڵای براندی جلوبەرگەکان، دەربارەی گۆرانکاری و کارە نوێیەکانی رایگه‌یاندووه‌، پرۆژە وکاری زۆرم لە ژێر دەستە هەر ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی جوانکاری نوێ بۆ خۆم ئەنجام بدەم بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی کارەکانمدا جیاواز دەرکەوم و خانمی مۆدێل و ئەکتەریش دەبێت هەمیشە لەگەڵ مۆدەی سەردەم وگۆرانکارییەکان بروات و دوای ئەم گۆرانکارییانەم هەوادارەکانم پێم دەڵێن: "بێ حەل بووی".


نیان، له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دواڕۆژ ئاماژەی بەوەشکردوه‌" وازم لە پڕۆژەی خۆکاندیدکردن هێناوە بۆ شاجوانی کورتە باڵاکانی جیهان و هۆکارەکەشی پۆشینی جلی ناگونجاو بووە، بەڵام فیلم و کاری نوێی سینەمایم لەبەردەستە، لەگەڵ کاری نوێی مۆدێلی".


ئاشکراشیکرد" دوای بەناوبانگبوونم لە کوردستان وەک یەکەمین کچە مۆدێلی کورتە باڵا میدیا بیانیەکانیش داوای دیمانە و قسەکردن دەکەن لەگەڵ من بەلایانەوە کارکردنم لەم بوارەدا کارێکی نوێ و جیاوازە".
















زۆرترین بینراوەکان