پێڵاوێکی کۆنەی کڕی ئەوەی تیایدا دۆزیەوە توشی سەرسوڕمانی کرد


نەتەوە  |   18:39:53 2018-09-06  |   (3,371) جار خوێندراوەتەوە

کچێکی "بریتانی" دوای ئەوەی پێڵاوێکی کۆنەی لەڕێگەی بازاڕکردن لە ئینتەرنێتەوە دەکڕێت، لەناو پێڵاوەکەدا بڕە پەرەیەکی خەیاڵی دەدۆزێتەوە.
A+    A-

 

ڕۆژنامەی" دەیلی مەیل"ی بریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئایلا جیلمان تەمەن ١٩ ساڵ، خوێندکاری زانکۆیە لە مانجستەر، پێڵاوێکی کۆنە دەکڕێت، کە لە ئینتەرنێت لەدەستی دوو بۆفرۆشتن دانراوە و هی خانمێکی دانیشتوی شاری برایتون بووه‌.


کاتێک پێڵاوەکە دەگاتە دەستی ئایلا ده‌بێنێت زەرفێکی تیادایه‌، سەرەتا پێیوایە لەبەرئەوەی پارێزگاری لەپێڵاوەکە بکەن ئەو زەرفەیان تیادا داناوە، بەڵام کاتێک زەرفەکە دەردەهێنێت و دەیکاتەوە تووشی سه‌ڕسوڕمان ده‌بێت به‌وه‌ی پارەیەکی خەیاڵی له‌ناویدا دەدۆزێتەوە.


ئایلا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە خانمەکەی خاوەنی پێڵاوەکەوە دەکات و پێی ڕادەگەیەنێت  و خاوەنی پێڵاوەکە زۆر دڵخۆشدەبێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ماوەیەکی دوور و درێژە ئەو پارەیەی وونکردوە و شوێنی شاردنەوەکەی بیرچوەتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان