خۆپیشاندان لە شاری بەسرە دەستی پێكردەوە 


نەتەوە  |   18:22:52 2018-09-06  |   (124) جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌، خۆپیشاندانەكان لە پارێزگای بەسرە دەستییان پێكردەوە و بارەگای ئەنجومەنی پارێزگاكه‌ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا.
A+    A-

 

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 6/9/2018، خۆپیشاندانەكان لە شاری بەسرە دەستییان پێكردەوە و ئه‌مجاره‌ ژنانیش بەشدارییان كرد و به‌پێی زانیارییه‌كانیش بارەگای ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا و هێزەكانی بەرگری مەدەنی هەوڵەكانیان بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە خستۆتەگەڕ.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ خۆپیشاندانەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەسرە، لە گەڕەكی زەهراوە دەستیان پێكرد بەرەو (ساحه‌ الگیران)ی ناوەڕاستی پارێزگاكە، خۆپشاندانێكی تریش كە ژنان بەشدارییان تێدا كردووە، ئاراستەكەی رووی لە بارەگای دیوانی پارێزگای بەسرە بووە.


لەم چەند رۆژەی رابردوو لەدوای پەرسەندنی رووداوەكان لە خۆپیشاندانەكانی بەسرە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە كوژرانی 7 خۆپیشاندەر و برینداربوونی نزیكەی 100 كەسی تر كردبوو، دوابەدوای ئەوەش خۆپیشاندانەكان درێژەیان كێشاو بەو هۆیەی خۆپیشاندانەكە توندوتیژی بەخۆوەبینی.


 
















زۆرترین بینراوەکان