سەرۆك كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   16:12:24 2018-09-06  |   (359) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆماری "عیراق" له‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ هاته‌ده‌نگ و داوا لە بەرپرسە ئەمنییەكان دەكات هەرچی زووە بكوژەكانی دوێنێی خۆپیشاندەرانی بەسرە، بدۆزنەوە.
A+    A-

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 6/9/2018 فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕاگەیاندراوێكدا، داوای لە كاربەدەستانی ئەمنی كرد، هەرچی زووە بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆبگرن، و لێكۆڵینەوەكانیش بۆ دۆزینەوەی بكوژانی خۆپیشاندەرانی ئەم دواییە و بكوژی مەكی كەعبی، دەستپێبكەن.


له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "پێویستە حكومەتی خۆجێی لە پارێزگاكە و حكومەتی فیدڕاڵیش كاری جدیی و بەپەلە بكەن بۆ بەدەنگەوە چونی داواكاریەكانی خۆپیشاندەران و گرتنەبەری هەنگاوی بەپەلە و عەمەلی بۆ چاككردنی خزمەتگوزارییەكان، بە تایبەتی كارەبا و ئاو و خزمەتگوزاریە گشتییەكان و چارەسەركردنی كۆسپەكان كە هاوڵاتییان لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكەدا بەدەستییەوە دەناڵێنن".


لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "سەرۆك كۆماری عیراق، جەخت لەسەر گرنگی خستنەگەڕی هەوڵی جدی دەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكان لە شاری بەسرە، و چارەسەر كردنی دیاردەكانی گەندەڵی و هیوابڕان لە پارێزگاكە.


راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌كاتێكدایه‌ لە دوو رۆژی رابردوو، دەیان خۆپیشاندەر لە بەسرە دەستییان گرت بەسەر دەروازە و شەقامەكانی دەوروبەری بارەگای پارێزگاكە، ئەوەش دوای سوتاندنی بەشێك لە پەرژینی دەرەوەی پارێزگا و سوتاندنی ئۆتۆمبێلێكی هەمەر و چەند كەرەڤانەیەكی پاسەوانان.
 
















زۆرترین بینراوەکان