هاوسەرە شۆخەکەی یوزارسیف بە بڵاوکردنەوەی نوێترین وێنەکانی هەوادارانی سەرسام دەکات
ئیلهام حەمیدی کە 11 ساڵ لەمەوبەر لە زنجیرە درامای "یوزارسیف"دا رۆڵی ئاسێناتی هاوسەری یوزاریسف-ی دەبینی، نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بینەرانی دراماکەو هەوادارەکانی سەرسام کردووەو دەڵێن ئێستا شۆخ و شەنگترو سەرنجڕاكێشترە بەراورد بەو کاتەی دراماکە.
ئەو خانمە ئەكتەرە لە ساڵی 1977 لە تارانی پایتەختی ئێران لەدایكبووەو هاوسەرگیریی نەكردووە و ئێستاش جگە لە بورای فیلم و شانۆ و سینەما لە بواری مۆدەو فاشن چالاكە و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی پاڵپشتی لە نەخۆشانی تالاسیمیا.
