ئەم راهێنەرە داوای لێبوردن لە رۆناڵدۆ دەکات


نەتەوە  |   10:38:47 2018-09-06  |   (153) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمشەو لە یاریەکی دۆستانەدا ھەردوو ھەڵبژاردەی کرواتیاو پورتوگال رووبەڕووی یەک ببنەوە ، پێش یارییەکەش زلاتکۆ راھێنەری یانەی کرواتیا سەبارەت بە باشترین یاریزانی جیھان بۆچوونی خۆی راشکاوانە دەردەبڕێت.
A+    A-


لەو بارەیەشەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکێکە لە گەوترین یاریزانانی جیھان لە مێژوودا، نەک هەر لەئێستاداو دەشڵێت: من ھیچ شتێکم لەگەڵ رۆناڵدۆدا نییە و دژی نیم، بەڵام من یاریزانی خۆم بە باشتر دەزانم .

 

هەروەها دەڵێت: لەوانەیە ئەوە ھەڵەی من بووبێت من داوای لێبوردن لە رۆناڵدۆ دەکەم، چونکە لە لیستەکەی مندا مۆدریچ ژمارە یەکەمەو  کریستیانۆش ژمارە دووەمە.

 

ئاماژەشی بەوەداوە کە پێیوایە مۆدریچ دەبێتە باشترین یاریزانی جیھان، چونکە شایەنی ئەوەیەو  وتیشی: یاریەکەی ئەمشەو خۆشتر دەبێت ئەگەر رۆناڵدۆ یاریی بکات، بەڵام بەشدارییش نەکات ھەر یاریەکی بەھێز دەبێت. 
















زۆرترین بینراوەکان