بومە‌لە‌رزە‌یە‌ك ژاپۆن دەهەژێنێت


نەتەوە  |   09:15:12 2018-09-06  |   (363) جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەك باكوورى ژاپۆنى هەژاندو بەرپرس و میدیاكانى ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنن، بەو هۆیەوە 32 كەس بێسەروشوێن بوون و زیاتر لە 100  كەسیش برینداربوون.
A+    A-


بە گوێرەی میدیاکانی ژاپۆن بومەلەرزەكە بەرەبەیانى زووى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/9/6 روویداوە کە گوڕەکەی 6.7 پلەبووە بە پێوەری رێختەرو بووەتە هۆى رووخانى ژمارەیەك خانوو و تێكچوونى رێگەوبانەكان.

 

هەر لەوبارەیەشەوە وتەبێژی حكومەتى تۆكیۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاندووە: بومەلەرزەكە بووەتە هۆى رووخانى شەش خانوو و داڕمانى زەوى لە دوورگەى هوكایدۆ-ى باكوورى ئەو وڵاتە.

 

هاوكات شینزۆ ئابى، سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لە میانەى كۆبوونەوەیەكى بەیانى ئەمڕۆى حكومەتەکەی رایگەیاندووە: نزیكەى چوار هەزار سەرباز لە چوارچێوەى پڕۆسەى گەڕان و رزگاركردندا لە ناوچە زەرەرمەندەكان بڵاوەیان پێکراوە، لەكاتێكدا حكومەت دەیەوێت ژمارەی ئەو سەربازانە بۆ 25 هەزار بەرزبكاتەوە.

 

بومەلەرزەكە بووەتە هۆى پچڕانى كارەباش لە ناوچەكەو کەوتنەوەی ئاگر.
















زۆرترین بینراوەکان