زیانه‌كانى زۆر خواردنى هێلكه‌ چى یه‌ ؟


نەتەوە  |   18:21:14 2018-09-05  |   (326) جار خوێندراوەتەوە

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێلكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ نایابه‌كان و توێكڵه‌كه‌ى به‌كارده‌هێنرێت بۆ زیبكه‌ى ڕووخسارو جوانى قژ ، به‌ڵام به‌ پێى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كه‌ كراوه‌ زۆر خواردنى هێلكه‌ زیانى ته‌ندروستى هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ لێى به‌ ئاگا بین .
A+    A-

 

زیانه‌كانى زۆر خواردنى هێلكه‌ :  

- زۆر خواردنى كارده‌كاته‌ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌كر و نزیك بوونه‌وه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ  ، چونكه‌ هێلكه‌ ڕێژه‌ى چه‌وورى به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆلیسترۆڵى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌ به‌مه‌ش ئه‌گه‌رى جه‌ڵده‌ زیاد ده‌كات.

- ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ تووش بوونت به‌ شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن.

- زۆر خێرا ڕێژه‌ى چه‌وورى و كۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .

- كالۆرى به‌رز ده‌كاته‌وه‌ له‌له‌شدا .

- دووچارى نه‌خۆشى (بالسالمونیلا)ت ده‌كات ، بۆیه‌ باشتر وایه‌ هه‌رگیز هێلكه‌ى پیشه‌سازى نه‌خۆیت و هێلكه‌ى سروشتى بخۆیت ، به‌تایبه‌تى خانمانى دووگیان.

- ئاگادار به‌ نابێت هێلكه‌ پاك بكه‌یت و دایبنێیت ئینجا بیخۆیت ، چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ى زۆر به‌ئاسانى میكرۆب و به‌كتریا هه‌ڵده‌گرێت و تووشى سكچوون و ڕشانه‌وه‌ت ده‌كات.

- ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه‌ دووچارى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستاتت بكات له‌ كاتێكدا له‌گه‌ل َ گۆشتى سووردا بیخۆیت.
















زۆرترین بینراوەکان