دوای رۆشتنی رۆناڵدۆ، ریاڵ درێسی ژمارە ٧ی پێشكەش بە كێ كرد؟ 


نەتەوە  |   10:27:45 2018-09-05  |   (328) جار خوێندراوەتەوە

رادیۆی كادینا كۆپی ئاشكرای كردوە، دوای رۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەكی فەرمی درێسی ژمارە ٧ یان خستۆتە بەردەم یاریزانێك، بەڵام ئەو یاریزانە رەتی كردەوە ئەو ژمارەیە بپۆشێت.
A+    A-

 

رادیۆكە ئاشكرای كردووە، دوای رۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەكی رەسمی درێسی ژمارە ٧ یان خستە بەردەم ماركۆ ئەسینسیۆ تا ئەم وەرزە بەو ژمارەیەوە یاری بكات، بەڵام ئەسینسیۆ رەتی كردەوە ئەو ژمارەیە بپۆشێت.


ئاماژە بەوەشكراوە، ھەرچەندە لە ماوەی رابردوو ئەسینسیۆ پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ رۆناڵدۆش نەبوو، بەڵام ئەو یاریزانە نەیتوانی ئەو درێسە وەربگرێت چونكە پێی وابوو ئەوا بەپرسیارێتیەكی گەورەیە دەكەوێتە سەرشانی بۆیە رەتی كردەوە و لە كۆتایش درا بە ماریانۆ دیاز.
 
















زۆرترین بینراوەکان