واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی‌ به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   00:27:55 2018-09-05  |   (22,902) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و به‌پێی خشته‌یه‌كیش تا رۆژی 17 ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی به‌شێك له‌ داموده‌زگاكان دابه‌ش ده‌كرێت.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان رۆژی چوارشه‌ممه‌ 5/9/2018 موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌شده‌كرێت، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 6/9/2018، موچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت.


هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 9/9/2018، موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت، هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ تاوه‌كو رۆژی 17ی ئه‌م مانگه‌، موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.


به‌پێی خشته‌كه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 6 به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

- دووشه‌ممه‌، 10/9/2018، موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.

- سێشه‌ممه‌ 11/9/2018، موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دابه‌شده‌كرێت.

- چوارشه‌ممه‌ 12/9/2018، موچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفال و  زیندانیانی سیاسی، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و  وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت.

- پێنج شه‌ممه‌ 13/9/2018، موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و  وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

یه‌كشه‌ممه‌ 16/9/2018، موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، موچه‌ی مانگی 8ی كه‌مئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت.

- دووشه‌ممه‌ 17/9/018، موچه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن، زێره‌ڤانی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، لیوای نه‌وت و گاز ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ دابه‌شده‌كرێت.
















زۆرترین بینراوەکان