ئەپڵ لەبارەی یەكێك لە بەرهەمەكانی خۆیەوە هۆشداری دەدات 


نەتەوە  |   16:31:05 2018-09-04  |   (116) جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی داهاتوو (ئەپڵ) خۆی ئامادە دەكات تاوەكو مۆبایلە نوێیەكەی بخاتە بازاڕەوە‌و بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (فۆربس)،  هۆشدارییش دەداتە بەكارهێنەرانی سەبارەت بە مەترسیی یەكێك لە بەرهەمەكانی.
A+    A-


كۆمپانیای ئەپڵ لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاندووە: كەموكوڕی و نەنگی لە شاشەی هەندێك لە نموونەكانی ئایفۆن 8دا هەیە ‌و دەڵێت: "ئەو نەنگی و كەموكوڕییانە، دەبنە مایەی سەرلەنوێ‌ بەگەڕكەوتنەوەی ناچاوەڕوانكراوی مۆبایلەكە، یان راوەستانی شاشەكەی، یان لەكاركەوتنی مۆبایلەكە".

 

ئەو كۆمپانیایە ئاماژەشی بە بوونی ئەو كەموكوڕییە لە رێژەیەكی كەمی ئامێری (ئایفۆن 8)دا دەكات و دەڵێت: "هەموو ئەو مۆبایلانەی ئەو كەموكوڕیانەیان تێدایە، لە ماوەكانی نێوان ئەیلولی 2017 و ئاداری 2018دا دروستكراون.

 

ئەوەشی روونكردووەتەوە كە ئەو وڵاتانەی ئەو جۆرە مۆبالانەیان بۆ هەناردەكراوە، لە چین و هۆنگ كۆنگ و هیندستان و ماكاو و نیوزلەندا و ئەمریكا پێكدێن.

 

وەك هەواڵێكی دڵخۆشكەریش ئەپڵ رایگەیاندووە كە شێوازێكی زۆر ئاسان هەیە بۆ دڵنیابوون لە كوالێتی شاشەی مۆبایلەكەت، ئەویش لەڕێی دابەزاندنی ژمارەی زنجیرەیی تایبەت بە مۆبایلەكەت لە پێگەی (ئەپڵ) تا بزانیت مۆبایلەكەت ئەو كێشەیەی هەیە یاخود نا، لەحاڵەتی بوونی كێشەی لەو جۆرەدا، چاككردنەوەی بەبێ‌ بەرامبەر دەبێت.

 

هەروەك راشیگەیاندووە كە خزمەتگوزارییەكە رەخساو دەبێت بۆ خاوەنی مۆبایلەكان بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ لە بەرواری یەكەم كڕینییەوە، بەڵام ئامێرەكانی iPhone 8 Plus و iPhone X.  ناگرێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان