ئەو نیشانانەی پێش پێنج ساڵ لە مرۆڤی تووشبوو بە شێرپەنجەدا دەردەكەون


نەتەوە  |   19:15:49 2018-09-02  |   (445) جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەكان دەریدەخەن كە چەند نیشانەیەك لە دوو بۆ پێنج ساڵ  پێش تووشبوون لەسەر جەستەی كەسی تووشبوو دەردەكەوێت و مرۆڤی تووشبوو پێشوەخت دەتوانێت ئاگادار بێت و ئاسانتر چارەسەری خۆی بكات.
A+    A-

 

 نیشانەكانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:


1-شێرپەنجەی‌ مەمك:
یەكەم نیشانە كە ئاماژەیە بۆ تووشبوون بەم جۆرەی‌ شێرپەنجە گۆڕانی لەپڕی مەمكە یان گەورەبوونی یەكێكیان و بچووك بوونەوەی‌ یەكێكی دیكەیان و گۆرٍینی رەنگی گۆی مەمك كە ئەوە  ئاماژەیەكی باش نییە و هەركات رەگەزی مێینە كچ یان ژن هەستی بەوەكرد باشتروایە سەردانی پزیشك بكات تا پشكنینی مامۆگرافی بۆ بكرێت.

 

2-شێرپەنجەی‌ جگەر و سییەكان: 
بەرزنەبوونەوەی‌ پلەی‌ گەرمای لەش لەكاتی تووشبوون بە پەتای وەرزیی زستان ئاماژەیەكی باش نییەو ئەمە مانای لاوازیی كۆئەندامی بەرگی لەش دەگەیەنێت كە كاردانەوەی‌ نییە بۆ ئەو بەكتریاو ڤایرۆسانەی‌ چوونەتە جەستەوەو بێداربوونەوەی‌ بەردەوام لە كاتژمێر یەك بۆ سێی بەرەبەیان ئاماژەیە بۆ ناتەندروستی جگەرو ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی‌ جگەر، بەڵام بێداربوونەوە بە بەردەوامی لە كاتژمێر سێ بۆ پێنجی بەیانی، ئاماژەیە بۆ ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی‌ سییەكان، جگە لەوەش دابەزینی كێش بەبێ هۆكارو لاوازیی جەستە ئاماژەیە بۆ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی‌ جگەر، چونكە جگەر بەرپرسی تێكڕای زیندە چالاكی و خاوێنكردنەوەی‌ جەستەیە.

 

3- شێرپەنجەی‌ گەدە:
قەبزی بۆ ماوەیەكی درێژ ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی‌ گەدە بەهۆی ئاڵۆشی پەردەی ناوەوەی‌ گەدەو كۆبوونەوەی‌ ژەهر لە گەدەدا دروست دەبێت و ئەوكاتەش مرۆڤ خواردنی چەور بە بەردەوامی بخوات و تەنها یەك زیپكەش لەسەر لەشی دروست نەبێت و هەست بە برسێتی نەكات و موولولەكانی خوێنی لەش بە رەنگی سپی دەربكەون.
















زۆرترین بینراوەکان